شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک سەرناو: یادی شه‌وێکی زستانی ١٩٧٣-١٩٧٤ سەبارەت: (٢٠٠٣/١١/٢٦ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew بیستووته به‌فر ئاگر به‌رداته شه‌وێکی خامۆش، کراسی له گوڵ بۆ شه‌و بدوورێ، بۆن و به‌رامه‌ی خوێن بێنێته جۆش؟ ! بەسه‌رهاتێکی ئاوام له یادە: شه‌وێکی ساردی چله‌ی زستان بوو، له که‌نارێکدا، که ڕایه‌خ١ زەوی و بنمیچ ئاسمان بوو ـ به داگیرسانی دەماری جووتێک جه‌سته‌ی تێکئاڵاو به‌فری نیوەشه‌و ببوو به مێرگ و مه‌فته‌نی٢ هه‌تاو! ١. ڕایه‌خ: زیرئه‌نداز، ئه‌و شته‌ی ڕایدەخه‌ن لەسه‌ری دادەنیشن ٢. مه‌فته‌ن: زێد، نیشتمان ++++++++++++++++++++++