شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک سەرناو: بۆ ئه‌وەی نامه‌بارانی کردم سەبارەت: (٢٠٠٣/١١/٢٢ - هێلسنکی) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew گیانی په‌روازەی من و تۆ دوو کۆلارەی١ سه‌راسیمه‌ن به هه‌واوە. دەزووله‌یه‌ک له ڕۆشنایی به یه‌که‌وە گرێی داون. پێکیش نه‌گه‌ن، لەناو فه‌زای ئه‌ڵقه‌یه‌کدا، به ته‌مای ژوان، چه‌رخه دەدەن هه‌تا ماون! ١. کۆلارە: شتێکه منداڵان له قاقه‌زی ڕەنگاوڕەنگ دروستی دەکه‌ن و هه‌ڵی دەدەن به ئاسماندا به دەزوو ++++++++++++++++++++++