شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی پرێسکەی عاشقێکی زگماک سەرناو: شایی سەبارەت: (١٩٨١/٧/١١ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کاتێ شایی دادەبەستین یەک چەپکین و دەست لە دەستین شلکەبەژن، ئەڵقە ئەڵقە شەپۆل دەدەن و شاخ دەکەن شان دەبێتە داڵدەی شان و پێ پێکەوە ڕمبەیان دێ و خاک داخ دەکەن ئەی تێناگەم بۆ لە شایی و زەماوەندی ئازادیدا هەر چاوێک و خەمی سۆمای خۆی دەپێوێ هەر دەستێک و دەهۆڵی خۆی دەئەنگێوێ هەر پێیەک و نیشتمانی دێتە بەرچاو بە پێڵاوێ هەر سمێڵێک فیرعەونێکە و لەعەڕشی خوای کەمتر ناوێ! * یەکەمجار لە حوزێرانی ١٩٩٢دا لە هەولێر خوێندراوەتەوە و لە 'یەکگرتن'دا بڵاو کراوەتەوە. دەسکاریم کردووە. فەرهەنگۆک: شلک: ناسک، نەرموشل ڕمبە: ڕممە ئەنگاوتن: هنگافتن، پێکان ++++++++++++++++++++++