شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: ئاسک سەرناو: زانیارییەکان کەلەپوور بناغەی ئەم شانۆگەرییەی داوەتەوە و لە کڵاوڕۆژنەی بەیتە میللی فۆلکلۆرییەکانیەوە تیشکی وەرگرتووە لە کوورەی ئەواندا قاڵ کراوەتەوە. ئاوڕدانەوەیەکە لە سەردەمە تاریکەکانی ڕابردووی دوور. ئەو کارەسات و بەسەرھاتانەی لە واقیعی تاڵی ڕۆژانەی ژیانی ئەوسای دڵداراندا لەنێوان خێر و شەڕدا لە چنگاوشبوونی یەکتر و زۆرانبازییەکی سەختدا بوون. ڕووداوەکان لە سنووری کات و وەختی ئەو سەردەمانەدا ماونەتەوە و بە لای ڕابردووی نزیک و ئێستەماندا نەھاتوون. کەسەکانی ئەم شانۆگەرییە: پیرۆت: شوانەی گوند مام وسوو: ڕەزەوان بایز: کوێخا سوارە: ھاوڕێی پیرۆت خاوەر: کچی کوێخا و دڵخوازی پیرۆت ھەمین: ژنی کوێخا بایز پیرباڵ: ئاشەوان باپیر: بەتەمەنترین پیاوی گوند مەمەند: کوڕەزای باپیرە، مناڵی یەکەم زۆراب: کوڕەزای باپیرە، مناڵی دووەم حەمە: قەتارچی لەگەڵ: • کۆرسی سەرەکی • کۆرسی مناڵان • حیکایەتخوان • دەرھێنەر ھەر وەھا: • کۆمەڵە خەڵکێ • ڕێبوارێ • چەند دەنگێ. ++++++++++++++++++++++