شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: بۆ ڕۆزە سەبارەت: (١٩٨٠/٥/٩ - پۆتسدام) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew کاتێ من وەکوو پاسارییەکی١ ڕاوکراوی تۆ، لەرزەلەرزم بوو لە بەر بارانی شینی چاوی تۆ، لە دەنگی تۆدا بە ئاستەم زەنگی کڵێسە لێی دا: 'کوردم خۆشدەوێ... کورد جەنگاوەرە... ' سا توخوا وەرە! خۆ من کوردم و تا سەر هێسک کورد... بۆیە، ببوورە گەر لێت بپرسم: پێم ناڵێی، بۆچی هێندە لە ژوانی بارانی شینی چاوت دەترسم؟ ! ١. پاساری: سواندۆکە، سواندولکە، جۆرێکە لە چۆلەکە ++++++++++++++++++++++