شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: جودایی سەبارەت: (١٩٨٠/١٢/٧ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هەموو شەوێک کە باڵینێک سەرمان، وەک دوو قوتبی زەوی بۆ سەر خوانی خەم بانگ دەکا؛ جودایی دێ وەک خەنجەرێک ڕادەکشێت و بریسکەی دێ لە نێوانا... خەوم دەزڕێ چاوی بێداری تێدەبڕم جا نازانم تۆش وەک من دەیبینی یا نا! هەموو شەوێک کە باڵینێک سەرمان، وەک دوو قوتبی زەوی بۆ سەر خوانی خەم بانگ دەکا؛ دڵم وەک گۆ هەڵدەکورمێ١ لە بەردەمی قاشۆی٢ مردن دەترسم من پێش تۆ بمرم شێت دەبم تۆ بمری پێش من! ١. هەڵکورمان: خۆگرمۆڵەکردن، خۆگڵۆڵەکردن ٢. قاشۆ: چەوگان، دارشەق، گۆپاڵ، بۆ لێدانی گۆ لە گەمەی قاشۆیانێ (هۆڵێن، شەقێن)دا ++++++++++++++++++++++