شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: موزێ سەبارەت: (١٩٨٨/١١/١ - ته‌رابلوس) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew له کوردستانی دواڕۆژدا گه‌ورەترین موزێی دنیا دروست دەکه‌م. بۆ هه‌ر چاخێک - هۆڵێکی زل. هۆڵی یه‌که‌م ناو لێ دەنێم هۆڵی چاخی به‌ر له دیرۆک... هۆڵه‌کانی‌تر هه‌موویان هۆڵی سونگی و که‌ڵبه و ڕنۆک! فەرهەنگۆک: موزێ: مۆزەخانە، ئەنتیکەخانە چاخ: سه‌ردەم هۆڵ: ساڵۆن دیرۆک: مێژوو سونگی: نێزە، قەمە که‌ڵبه: چوار ددانی درێژی تیژی بەهێزە لە ددانی پێشەوەی هێندێ گیاندار ڕنۆک: جینجڕۆک، چنگوڕک، چنگی دڕندە و باڵندە ++++++++++++++++++++++