شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: بۆ ئینتەرناسیۆنالیستێک سەبارەت: (١٩٨٧/٥/٢٥ - تەرابلوس) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew 'بۆ هاوڕێی سەلڤادۆریم خۆسێ ڕۆمیرۆس' سەر کۆنەم مەکە! منیش وەکوو تۆ، گۆی زەوی ماڵمە. ئاسمانیش تافتەی کچی خەیاڵمە. وەک تۆ خواکردم، وەک تۆش دەمەوێ، تا سەر خواکرد بم. بۆیە سەربەندی شیعرم هەر کوردە. چونکە کوردم و ناهێڵن کورد بم! فەرهەنگۆک: سەرکۆنە: سەرزەنشت تافتە: دیوا، پارچە قوماشێکی ئاوریشمینی جوانی ژنانە ++++++++++++++++++++++