شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: کۆنگرەی شووشان سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew دوێنێ کۆنگرە بوو... کۆنگرەی شووشان بوو هەر وڵاتێک و شووشەیەکی نارد هەر شووشەیەک و بەسەرهاتی خۆی پوختە گێڕاوە: چەند قاوەخانە و چەند ماڵ گەڕاوە، لەسەر چەند مێزان تاج لەسەر بووە، چەند دەمی دیوە و چی تێ کراوە! پێش ئەوەی کۆنگرە کۆتایی پێ بێ بوتڵێکی ڕەشی لە سپێدەوە کڕ و کپ و مۆن قوت بۆوە و هاتە بەردەم میکرۆفۆن: 'خوشکان، برایان! من وەکوو ئێوە سەربردەم نییە، نە مێزم دیوە، نە کۆڕی یاران نە گەشتی لادێ، نە باڕی شاران ڕاستیتان دەوێ؟ ! ئەو ڕێیە دوورەم بۆیە بڕیوە تا پێتان بڵێم: من شووشەی بەعسم لە پاش و پێشی مرۆڤ بترازێ، هیچم نەدیوە! ' (١٩٨٦/١/٣٠ - تەرابلوس) ++++++++++++++++++++++