شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: دیوار سەبارەت: (١٩٨٤/١٠/٣٠ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew (١) تۆ، چەکەرەی چەمەنزاری من، درەختێکی ڕەهندە چۆن تێک بگەین؟ دیوارێکمان لە بەینایە بیستویەک بەژن بڵندە! (٢) - 'سەرت وێرانەی کۆنەیارانە ئاخ، بۆچی زووتر لە دایک نەبووم تا خۆم گشتیان بام بە تاقی تەنێ... ' + 'خۆزگە درەنگتر دەهاتمە دنیا، دەبووم بەوانەی پاش من دەتگەنێ! ' فەرهەنگۆک: چەکەرە: چەقەرە، چووزەرە، نێرتکی تازەدەرچووی ڕوەک ڕەهندە: عەوداڵ، تەرە، تەرکەدنیا، مشەخت، ماڵبەکۆڵ ++++++++++++++++++++++