شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: چلچرا و مۆم سەبارەت: (١٩٨٤/٨/١٢ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هەیە پێش نووسین، چلچرایەکی شاکاری دەوێ، بۆ دۆزینەوەی ڕێی دڵی سوڵتان. هەیە پێش نووسین، بنەمۆمێکی ساکاری دەوێ، بۆ خۆبینین و گڕ لە خۆ بەردان. بۆیە، پێش ئەوەی قامک درێژ کەم بۆ قەڵەمی خۆم، تەماشا دەکەم، کامیان دەسووتێ: چلچرا یا مۆم! فەرهەنگۆک: چلچرا: ئاوێزە(ثریا) شاکار: کردەوەی گەورەی گرنگ ++++++++++++++++++++++