شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: پێلێنان سەبارەت: (١٩٨٤/٦/٢٨ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew - (کێت لەگەڵدایە، تەرەس؟ کێت لەگەڵدایە، سەگباب؟ ) ئێستا دانی پیا دەنێم، بەسە، لێم مەدە جەناب ئاوی چەم و ڕووباران داری شیو و کەناران دڕندەی دەشت و شاخان فڕندەی ڕەز و باخان تەمی دۆڵ، کوچکی بەستان بای گەرمین، بەفری کوێستان ملیۆنان دیلی زیندان زیندانی شار و گوندان، ئەندامی شانەکەمن هەموویان لەگەڵ مندان! فەرهەنگۆک: پێلێنان: دان پیانان تەرەس: وتەیەکە لە وتەکانی جنێو و هەر بەپیاو دەوترێ، پەست، ڕەزل شیو: چەم ++++++++++++++++++++++