شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: گومان سەبارەت: (١٩٨٣/١٢/٢٦ - پراگ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew بۆچی هێندە لە هاتنەوەم بە تالووکەی؟ بۆچی دیسان لە دەروازەی گومان دەدەی؟ کێ دێ گلم بداتەوە؟ کێ دێ لە تۆم بڕفێنێ؟ تۆ نەبیت، لەم دنیایەدا، بێپەنایەکی وەکوو من، چ خەمخۆرێک داڵدەی دەدا؟ بۆچی هێندە لە هاتنەوەم بە تالووکەی؟ پەلەی چیتە؟ هەتا لێت دوور بم باشترە. وا نامۆیی دەرسی ئەشقم پێ دەخوێنێ. سۆزی دووریت پەڕ و باڵی برووسکەییم لێ دەڕوێنێ! فەرهەنگۆک: تالووکە: پەلە، لەزوبەز، هەشتاو، دەستوبرد، جەخت گلدانەوە: هێشتنەوەی شتێک لەلای خۆت داڵدە: پەنا و پشتیوان ++++++++++++++++++++++