شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: گەر سێوێک بوو سەبارەت: (١٩٨٣/١٢/٢١ - پراک) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew گەر سێوێک بوو، لەتی دەکەم: لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ. بزەیەک بوو لەتی دەکەم: لەتێک بۆ خۆم، لەتێک بۆ تۆ. خەفەتێک بوو، بەشت نادەم، هەڵیدەمژم وەک دوا پەتۆ١... ! ١. پەتۆ: دوایین هەناسە ++++++++++++++++++++++