شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: له باخێکدا سەبارەت: (موسکۆ - ١٩٨٣/٣/٣) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew پیاوێک سه‌ری به شانی شۆڕه‌ژنێک کردووە زارۆیه‌کی ئارامه و له بێشکه‌دا نووستووە! خۆزگه‌م به خۆی! من وە‌ک ئه‌و نیم، بۆیه چاوم پێی هه‌ڵنایێ من چه‌ن جارێ سه‌ر به شانی ژنێک ده‌که‌م، لەبه‌ر سرته‌ی ژنانی دی خه‌وم نایێ! فەرهەنگۆک: شۆڕه‌ژن: ژنی جوانخاس، ژنی شۆخ و شه‌نگی جوان زارۆ: منداڵ، منداڵی بچووک سرته: چرپه چرپ، قسه‌ی هێواش ++++++++++++++++++++++