شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: لەتبوون سەبارەت: (١٩٨٢/١٢/٢٠ - بەرلین) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew لە چاوی تۆدا جەنگەی بەهارە. لە چاوی مندا چلەی زستانە. لە زاری تۆدا خۆشی لێوڕێژە. لە زاری مندا خەم تا چۆکانە. نیوەم لەتەک تۆ وەکوو خۆڵەمێش سڕ و مردووە. نیوەکەی ترم لای شۆخێکی دی گڕی گرتووە! فەرهەنگۆک: جەنگە: ناوەڕاست و گەرمەی شت لێوڕێژ: لێوانلێو، لێواولێو، پڕاوپڕ، تەواو تژی، کەیل چۆکان: دوو ئەژنۆ، ئەژنۆکان خۆڵەمێش: خۆڵی شتی سووتاو ++++++++++++++++++++++