شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: شاکار سەبارەت: (حوزێرانی١٩٨٢ - لەندەن) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هەڵبەستم زۆرن: هەندێکیان شارن، هەندێکیان گوندن، هەندێک تەلارن، هەندێک خانیلەی تەپیو و نەوی. بەڵام ئەوانەی بۆ تۆم نووسیون، دەبن بە شاکار، بە ڕووناکترین پایتەختی زەوی! فەرهەنگۆک: شاکار: کردەوەی گەورەی گرنگ هەڵبەست: شیعر گوند: دێ تەلار: باڵەخانە، کۆشک خانیلە: خانووی گڵینەی بچووک تەپیو: داتەپیو، ڕووخاو نەوی: نزمبوو ڕووناک: ڕۆشن، شوێنێکە کە بە باشی چاو تێیدا ببینێ ++++++++++++++++++++++