شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: گەنجی و پیری سەبارەت: (١٩٨٢/٥/١٥ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هەرچەند دەکەم، گەنجی و پیری لەیەک جودا ناکەمەوە. من هەردووکیان دەپەرستم: بەیانیان ڕووەو شەفەق، ئێوارانیش ڕووەو زەردە سەرسام و ملکەچ دەوەستم! فەرهەنگۆک: گەنجی: لاوی، جەوانی شەفەق: شەبەق، یەکەم ڕووناکی هەتاو، گزنگی نۆیەرەی خۆر، ڕۆناهیی زووی لێواری ئاسۆ سەرسام: کەسێکە لە شتێک سەری سووڕ مابێ ملکەچ: فەرمانبەری گوێڕایەڵ ++++++++++++++++++++++