شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: مردن سەبارەت: (١٩٨٢/٥/٧ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew ئەوەی دنیا جێدێڵێ، سوارە و ئەسپ تاو دەدا، زینە جێگەی مردنی؛ ڕەتبردن و گلانی چۆن بوو، هەروا دەمێنێ لەلای دۆست و دوژمنی. مردن! مادام تۆ هەر دێی، ڕۆژێکی ئاوا وەرە، خۆم بۆ لات بەڕێوە بم. ڕۆژێکی ئاوا وەرە، گڕم دانەمرکابێ، سەربەرز و بەپێوە بم! فەرهەنگۆک: تاو دان: غار کردن بە وڵاخ زین: شتێکە لە چەرخ و تەختە درووست دەکرێ و لەسەر پشتی وڵاخی بەرزە تون دەکرێ و سوار لەسەری دادەنیشێ. ڕەتبردن: نووچ کردنی گیاندار گلان: لەسەر وڵاخ کەوتنە خوارەوە دامرکاندن: لە بزووتن و جووڵە خستنی شتێک ++++++++++++++++++++++