شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: بۆ قەرەجێک سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew (١) بەس تەماشای ناولەپم کە! خۆ من نامەوێ پێم بڵێی، دەبم بە باوکی چەند مناڵ، زەنگین دەبم، یا هەروا لات... تەنیا شتێکم پێ بڵێ: هەتا ماوم وەک تۆ دەژیم، یاخۆ دەبمە خاوەن وڵات؟ ! (٢٥؍٢؍١٩٨٠ - مۆسکۆ) (٢) ئاسمانی تۆ بەرپێی خۆتە. سەرت شۆڕکە، ملت کەچ کە، چاو مەگێڕە بۆ ئاسمان و ئەستێرە و خوا ئەوەی بستێک خاکی نەبێ، خوا و ئەستێرە و ئاسمانی کوا؟ ! (١٨؍١؍١٩٨٢ - پۆتسدام) (٣) مەراق مەخۆ، سەغڵەت١ مەبە، من بۆ تۆمە. بەری دەستم کەس تێی ناگا نهێنییەکەی هەر لای خۆمە. ناولەپ٢ نییە! نەخشەیەکی پڕ نەوال٣ وچیا و چۆمە! (١٩٩٢/٢/٢٩ - مۆسکۆ) ١. سەغڵەت: درماندە ٢. ناولەپ: توی کف دست ٣. نەوال: نەواڵ، نوهاڵ، دۆڵ، شیڤ، دەرەی ناو شاخوداخان ++++++++++++++++++++++