شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: هەڵۆ و درەخت سەبارەت: (کانوونی دووەمی ١٩٨٢ - پۆتسدام) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هەندێ جاران تۆ دەتەوێ ببیتە گیا و دەوەن و دار، لە کوێ ڕوای لەوێ ڕەگت بچێتە خوار! هەندێ جاریش تۆ دەتەوێ هەڵۆیەک بی تا چاو هەتەر دەکا بفڕی. لە بەرزاییی ئاسمانەوە، سەرنجی دەشت و دەریا دەی. کام شاخ دوورە... کام دوند بەرزە... بە بای شاپەڕ گەردی لادەی! من دەمەوێ ببم بە تۆ_ ڕەگم ڕەگی درەختان بێ، بەرزیش بفڕم وەکوو هەڵۆ... * پاڵەوانی ئەم هۆنراوەیە مرۆڤی چاخەکانی ئایندەیە... جەمسەری بەهایە نەتەوەیی و ئینسانییەکانە ـ کەسێکی وەک ئیسماعیل بێشکچییە. فەرهەنگۆک: هەڵۆ: باڵندەیەکی ڕاوکەری دڕی گۆشتخۆری تیژباڵە هەتەرکردن: بڕکردن (بُرد) دوند: ترۆپکی چیا، قوتکە، قوللە، تۆقەڵە شاپەڕ: پەڕی گەورە و درێژی باڵدار گەردی لادەی: تۆزی بسڕیتەوە ++++++++++++++++++++++