شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: ژوان سەبارەت: (١٩٨١/٧/١٦،١٧ - پۆتسدام) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هاوڕێم! تۆ پێم ناڵێی، کێ نهێنی ئەم ژوانەی درکاندووە؟ چ دەستێک، بەم نیوەشەوە، بنەشەوبۆی ئەم هەواڵەی تەکاندووە؟ لەو ساتەوە کە تۆ هاتووی تریفەی مانگ، بەپێدزە دێتە ژوورێ. سروە، پەردەی پەنجەرەکەم دەلەرێنێ. گەڵا، دەچێتە تەک گەڵا و ڕازی ژوانی ئەم شەوەمان دەچرپێنێ... هاوڕێم! تۆ پێم ناڵێی، کێ نهێنیی ئەم ژوانەی درکاندووە؟ چ دەستێک، بەم نیوەشەوە، بنەشەوبۆی ئەم هەواڵەی تەکاندووە؟ فەرهەنگۆک: ژوان: جێگای بەیەک گەیشتنی عاشقان، بەڵێن، جێگایەکە کە ڕاوێژ و پەیمانێکی تێدا گیرابێ درکاندن: دەربڕینی شتێک کە پێویست نەبێ بە وتن تریفە: شەوقی مانگ پێدزە: پێدزکێ، شاراوە سروە: دەنگی بای سووک دەچرپێنێ: بە گوێی یەکێکدا دەیڵێت ++++++++++++++++++++++