شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: داگیرسان سەبارەت: (١٩٨١/٤/١٤ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew که سه‌یرت ده‌که‌م، هه‌ر دوو گلێنه‌م ده‌بنه کانیله‌ی سایه‌ی که‌پری مێو. که ماچت ده‌که‌م وە‌کوو دڵۆپێک خوناوی شاخان ده‌تکێیته سه‌ر لێو. که به ئاسته‌میش قامکم ده‌تگاتێ: ده‌بم به زە‌لێک، دە‌مهێنێ و ده‌مبا وردە شه‌پۆلی ته‌زووی ڕۆحئه‌نگێو! فەرهەنگۆک: داگیرسان: هەڵگیرسانی ئاگر و چرا، (لێرەدا داگیرسانی هەست، داگیرسانی ڕۆح مانا دەدات) گلێنه: شتێکی خڕی توێ توێیه له ناو کالانه‌ی چاودا که بیلبیله‌ی تێدایه، کزن کانیله: کانیاوی بچووک که‌پر: سێبەرێکە لە دار و گەڵا و کۆڵەکە لە هاویناندا درووست دەکرێ، هۆڵک، که‌په‌ر، کوولا، مێو: درەختی ترێ، ڕەز دڵۆپ: قه‌ترە، چکه، تکه‌ی ئاو و شتی شل خوناو: ئاونگ، شەونم، نمەنمەی باران ئاسته‌م: سه‌خت، دژوار، زه‌حمه‌ت زه‌ل: گیایه‌کی لق درێژ که له ئاودا ده‌ڕوێ ته‌زوو: ته‌رزه، مووچڕک و له‌رزینێکی بێ په‌روایه دێ به سه‌ر ئه‌ندامی گیانداردا له سه‌رما یان له ترسا یان لە خۆشییا، (لێرەدا تەزووی خۆشی و چێژ بردن مانا دەدات) ڕۆحئه‌نگێو: ئەوەی گیان دەپێکێ ++++++++++++++++++++++