شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: دوا وانە سەبارەت: (کانوونی دووەمی ١٩٨١ - پۆتسدام) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew مناڵەکان، بووکەشووشەی بەختیاریتان لە تاقچەی ئەشکەوتێکی دووردەستایە_ نایگەنێ تا ملیۆنا سەر نەبن بە ڕێبواری بیرێ. ئەشکەوتەوان: ئەژدیهایەکی چوارسەرە و بەرزەفت نابێ، تا ملیۆنان دەست نەبنە گەو بۆ زنجیرێ! فەرهەنگۆک: بووکەشووشە: جۆرە بووکێکی منداڵانەیە لە شووشە بەختیاری: خاوەن بەخت بوون تاقچکە: تاقی بچووک، دەلاقە، تاقە، ڕەفکەی ناو دیوار ڕێبوار: کەسێکە بە ڕێگەدا بڕوا بەرزەفتکردن: گرتن، کۆنترۆڵ کردن، خسنتە ژێر ڕکێف گەو: ئەڵقە، بازنە ++++++++++++++++++++++