شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: چەند دەترسم سەبارەت: (١٩٨٠/١٠/٢٨ - ڤیەننا) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew چەند دەترسم، کە دێمەوە، هەواڵێکی تاڵت پێ بێ... چەند دەترسم، کە باوەشت پێدا دەکەم، بۆنی نامۆیەکت لێ بێ... چەند دەترسم، کە دێمەوە، گرامەری١ زمانی چاو، ڕێنووسی هێمات٢ گۆڕابێ. چەند دەترسم، پلەی گەرمیی پەنجەکانت وەک بەجێمهێشت وا نەمابێ... لەمەش زێتر، چەند دەترسم، کەسم، هاوڕێم کە دێمەوە تۆ وەک خۆت بیت، من بگۆڕێم! ١. گرامەر(گریکی): ڕێزمان، دەستووری زمان ٢. هێما: ئاماژە، ئیشارە ++++++++++++++++++++++