شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: خوو سەبارەت: (١٩٨٠/٨/١٨ - پۆتسدام) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew هه‌موو ڕۆژێ، سبه‌ینان زوو، دڵیژگه‌ی١ خۆم تژی٢ ده‌که‌م له تیشکی ڕۆژ، له پێلی٣ سووری کاره‌با، وە‌ک نامه‌یه‌ک ده‌یپێچم و ده‌یده‌مه با. با سه‌رپشکه٤، لێی ناپرسم بۆ کێی ده‌با! ١. دڵیژگه: دڵی بچکۆلانە ٢. تژی: پڕ، لێوانلێو، مشت، کەیل ٣. پێل: شه‌پۆل، په‌ل، قه‌لوه‌ز، شڵپاو ٤. سه‌رپشک: سەربەش، خاوەن بڕیار لە هەڵبژاردندا ++++++++++++++++++++++