شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی برووسکەچاندن سەرناو: دوێنی و ئەمڕۆ سەبارەت: (١٩٨٠/٦/٢١ - مۆسکۆ) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew دوێنێ ویستم بێمە بەردەمت، چۆک دادەم پەردە لەسەر چاوی شینی ئەوین لادەم نەفسی بەرزم ڕێگەی نەدام ترسام بڵێی: 'ئارام بگرە... هێشتا زووە... ' کەچی، ئەمڕۆ لە کاتێکدا تۆ خۆت هاتووی کژ١ گۆڕاوە قاز و قورینگ٢ قەتارەیان بۆ لایەکی دی بەستووە٣ دڵی منیش ڕووەو عەرشی شۆخێکی تر سەری ماندووی داخستووە... ١. کژ: وەرز، فەسڵی ساڵ ٢. قورینگ: قوڵنگ، باڵندەیەکی قازئاسای گەرمێن و کوێستانکەرە ٣. قەتاربەستن: قەتارەبەستن، ڕیزبەستنی لەدووی یەک ++++++++++++++++++++++