شاعیر: کامەران موکری کتێب: شیعرەکانی کامەران موکری لە ڕۆژنامەکاندا سەرناو: کە مردم سەبارەت: ١٩٥٤ - ڕۆژنامەی ژین ژمارە ١٢١٦ لاپەڕەی ٢ من ئەمرم نایەڵم کەس بمنێژێت دوا سەرنجم ئاو ئەدەم بە بریسکەی ڕم بە ترووسکەی ئاوات بە هێرشی سەرکەوتن *** دوا هەست و تاسەم هەڵئەکێشم لە گیانە: دەنگی سرودی ئازادی نرکەی تۆڵە چریکەی دیلی ئازاد بوو زڕەی زنجیری شکاو گرمەی زیندانی ڕماو هاژەی جۆگەی خوێناو *** ئەمرم نایەڵم کەس بمنێژێتئەمرم لەگەڵ ئاوازی: تەپڵدا ترپەی پێی سوارەدا هاواری هەڵمەتدا شریخە شریخەی گوللەدا کاتێک کە زۆردارە بەرازەکان دوا ئاخی مەرگی سەرشۆڕێ هەڵئەکێشن *** کە مردم مەمنێژنبا لاشەم بێتە پێشێلی لەشکەری سەرکەوتوو هێزی برسی و هەژار سوپای بۆ ئازادی تینوو چەند بەرزیە مەرگی پیرۆز ++++++++++++++++++++++