شاعیر: حاجی قادر کتێب: تاک سەرناو: سوخرەیی جیننی تەبیعەت سوخرەی عالەم هەڵێ سوخرەیی جیننی تەبیعەت سوخرەی عالەم هەڵێ وا سولەیمان دێتەوە کۆترفڕێنت پێ دەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شێخ غەفوور بیستوومە چاچیم پێ دەڵێی شێخ غەفوور بیستوومە چاچیم پێ دەڵێی چاکە من نابم بە نوقتەی لابەلا! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر نەچم لێم زویر دەبێ وەقتێ دەچم مەنعم دەکا گەر نەچم لێم زویر دەبێ، وەقتێ دەچم مەنعم دەکا سەیری کە بێ مروەتە چیم لێ دەکا و چیم پێ دەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جورمی من داوێنی عەفوی گەر نەپۆشی ڕۆژی حەشر جورمی من داوێنی عەفوی گەر نەپۆشی ڕۆژی حەشر عیبرەتی من کافییە بۆ ئەهلی مەحشەر سەربەسەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەسئەلەی کوحلی لە بەحسی مەبنیا تەقریر ئەکرد مەسئەلەی کوحلی لە بەحسی مەبنیا تەقریر ئەکرد پێی ئەڵێت – ئەحمەقی کەر وا ئەڵێ ابن الحجر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: باسی زاری تۆ خەیاڵێ بوو کرا بوو هات و چوو باسی زاری تۆ خەیاڵێ بوو کرا بوو هات و چوو بۆ چی لێم عاجز دەبی قوربان لەسەر هیچ و نەبوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەخیلت بم سەما نەیبرد زەوی قووتی نەدا – دەخیلت بم سەما نەیبرد، زەوی قووتی نەدا هەر لە بەینی ئێمەدا بوو، ئەم دڵ ئاخر کێوە چوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پەردەیی سیدق و سەفا و ڕاستی ئادەم نەدڕابوو پەردەیی سیدق و سەفا و ڕاستیی ئادەم نەدڕابوو کەرباسی غەمێ بوو بە قەدی بەندە بڕابوو! ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شێخ دەڵێ: باری ڕیا شانم جدەو ناکا ئەگەر شێخ دەڵێ: باری ڕیا شانم جدەو ناکا ئەگەر کێوی کاروخ بێ؛ گوتم: سەد بارەکەڵڵا، کەرنەبی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موددەعی دوێنێ ئەگەر جوونی دەدا عەیبی نەبوو موددەعی دوێنێ ئەگەر جوونی دەدا عەیبی نەبوو شکڵی خۆی دیبوو لە ئاوێنە بە عەکسی دەوەڕی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوەکەم تۆش پیر دەبی ڕیشت دەبێتە گۆرەوی چاوەکەم تۆش پیر دەبی، ڕیشت دەبێتە گۆرەوی وەک بفەرمووی من فڵانم پێت دەڵێن توخوا هەوی؟ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خانەقاکەی کەنەفی ئەمنە ئەدەبخانەیی عام خانەقاکەی کەنەفی ئەمنە ئەدەبخانەیی عام جێی قەزای حاجەتە خەڵقی بە زەرووری دەچنێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆ خۆش دەبەزی ئەسپی بەزینت پێیە تۆ خۆش دەبەزی ئەسپی بەزینت پێیە من ناگەمە تۆ ئەسپی بەزینم پێیە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەرسی مەعنای بێ عیبارەت مەرکەزی مەیخانەیە دەرسی مەعنای بێ عیبارەت مەرکەزی مەیخانەیە حەڵقەیی جەنگ و جیدالە خانەقا و مەدرەسە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: زۆر سەگم دیوە فەقەت نەمدی ڕەقیبی هێندە سە زۆر سەگم دیوە فەقەت نەمدی ڕەقیبی هێندە سە وەزعی نامەوزوون دەبێ وەک خانوویی بێ هەندەسە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سینەم دەگڕێ لێم دەمڕێ کەلبی ڕەقیبم سینەم دەگڕێ لێم دەمڕێ کەلبی ڕەقیبم ئەم کارە وەکوو داری لە دوو لاوە گڵاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەنزڵی مەئمەن نەماوە ئێستەکە ئەییامەکە مەنزڵی مەئمەن نەماوە ئێستەکە ئەییامەکە ڕاحەتی مومکین نییە نەچیە مەدینە یا مەکە ++++++++++++++++++++++