شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی فرمێسک و زام سەرناو: زۆر لێت دوورم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew زۆر لێت دوورم، ڕاستە گیانە بە پەرۆشم، دڵ پڕ جۆشم جەستەم وەک چاو لە گریانە لەناو شارێکی خامۆشم... لەسەر پەردەی تاریکی شەو شێوەی جوانت دەنەخشێنم هەرگیز لە چاو ناکەوێ خەو، دەیپەرستم، دەیدوێنم! ... (١٩٦٥ - بەعقووبە) ++++++++++++++++++++++