شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی فرمێسک و زام سەرناو: یاری دڵسۆزم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew گیانە، هەژاری، دۆستی دڵسۆزم تەونی تەنینی بیری پڕ سۆزم ئەی ئەو نازدارەی ساڵەهای ساڵە تەنیا و دەست لەمل دەژین لەم ماڵە زۆر تۆم خۆشدەوێ، قەت جێم مەهێڵە ژینم بە پەنجەی ناسک بشێلە چونکە کام هەڤاڵ، کام دڵداری تاک کام دایک و باوک، کام برای شیرپاک هێندە وەکوو تۆ دڵسۆزە بۆ من دەم لەناو دەمە و دەست لەسەر گەردن! (١٩٦٧ - هەولێر) ++++++++++++++++++++++