شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی فرمێسک و زام سەرناو: بڕیار سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew بڕیار بوو پێشێل بکەم دڵداریت بپچڕێنم ژێی سۆزی یادگاریت تا تێکەڵ گیانی یەزدان نەبمەوە بۆ نێو پەرستگەی چاوت نەچمەوە بڕیار بوو کەوا ئاگرێکی خۆش پەیامەکانت گشت بگرێتە کۆش بەڵام تنۆکە فرمێسکی ئەمڕۆت وای کرد گۆرانی بڵێمەوە بۆت لە جاران پتر بەندەی جوانیت بم شاعیری بزەی کامەرانیت بم (١٩٦٦ - هەولێر) ++++++++++++++++++++++