شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دیوانی فرمێسک و زام سەرناو: وشەی پەرده سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew ئاغا گوتی: من پەیکەری خوام کتومت، دەبێ گشت لا بمپەرستن هەر وەکوو بت! ڕاستبوونەوە مۆسۆلینی و هیتلەر لە گۆڕ، گوتیان: ڕاستە! ئێمەش دوێنێ وامان دەگوت! *** 'بچێنە دەدووریەوە' جاران پەندی وا هەبوو. منیش لە زۆر هەردم چاند، بە زبڵم بڕوا هەبوو کەچی ئێستاش، داخەکەم، قەت هیچم نەدووریەوە، نە کەس گوتی ئافەرین، نە پاداشت لای خوا هەبوو (١٩٦٦ - هەولێر) ++++++++++++++++++++++