شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: هۆنراوەی کورت سەرناو: ناسین و دابڕان سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین لە ئێوارەی یکەم ڕۆژ لە یکەم مانگی پاییزی ناسینت تا کۆتا ڕۆژی کۆتا مانگی زستانی دابڕانت کەس نەیزانی چەندە هەستێک دەتوانێ گڕ بگرێت و چەندە دڵێک دەتوانێ عاشق بێت کێ دەزانێ چەندە دەتوانم خۆ ڕاگر بم بۆ نەبونی و دوریت بۆ خەیاڵاتی جوانت لە کاتی بوون و کاتەکانی نەبونیت تەنیا یک شت نەگۆڕدرا ئەویش هەستی خۆشەویستنی تۆ بو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بێ بەها سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین نە گریان لە غەمی زۆرە نە پێکەنین لە خۆشیانە هەرگیز کۆشک بینا نابێ لەسەر کەلاوەی وێرانە دەنگی دەهۆڵ لە دوور خۆشە و تێگوشینی جیران وشکە قەفەسی زێڕ بەهای نیە بۆ باڵندێکی بێ لانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: پارێزەری سڕ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین گەر لاواز بوی و هێزت نەمابوو ناوەندی دڵت غەمی تێدابوو گەر مەرگ هات و بەرۆکی گرتی حاڵ و ئەحواڵت تەواو شێوابوو با کەس بە هەست و سڕت نەزانێ تەنانەت ئەگەر باوک و برا بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جارێکی کە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کاتێک خۆشی باری بەست و لە دڵ ڕۆیی کاتێک کەسەر هەوڵی دا بۆ سەربەخۆیی مەرگ هەر نەهاتی جارێکی کەش کلو کلو ساردی زستان جەستەی گەرمی چزاندەوە دڵۆپ دڵۆپ غەمی باران وشە وشەی شێعری تەڕ کرد و تواندەوە بڵێی ئێستاش دڵی پیرم وەکوو کاتی منداڵی شاگەشکە بێت بۆ ساز کردنی بووکە بەفرینە خەوی دار و کۆچی مەل لە ئەوینی دو کەس دەچێ کە لە قوڵایی دڵیان ڕا هاتنە لای یک دوای ماوەیێک لێک دابڕان جارێکی کەش مەرگ نەهات و سەرما هات جارێکی کەش باری خەفەت بە کوێرە ڕێگای دڵ داهات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نکۆڵی سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین نە تۆ بۆمن ئاسۆی ڕوونی نە من هێمن و هێدی و ئارام نە نۆ هێندە قوت و وریای نە من هێندە گێژ و نەفام نە هاواری تۆ بۆ مافە نە کپی من عەیب و خەتام واز لە نکۆڵی بهێنەو تەواوی کە خەتمی کەلام ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نان و دۆ بڕ سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین لە ئاستی بەخشینی خوا سامان دار نەزان و وڕن تاوانی وان هەژار دەیدات چەپەڵن، نان و دۆ بڕن وادەزانن تا بە ئەبەد بە تیغی تیژ سەر دەبڕن هەزار لەعنەت لەو کەسانەی نان دەخۆن و سفرە دڕن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دوای هاتنت سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین من لە دوای هاتنی تۆ بو کە زانیم وەختێک کەخۆشەویستیت هات وەختێک کە ئاوێتەی تۆ بوم ئەوجار زانیم هەموو شتێک قسە دەکات لە خۆمەوە نەمدەزانی زمانی دار، زمانی بەرد، زمانی ئاو زمانی مەلی ئاسمان کە ئاشقت بووم نەمزانی چۆن یان لە کوێوە هێزێک هاتە نێو لەشمەوە لەخۆمەوە بێ دەربەست بوم سواری سەری ترس بوم و لەرێگای هات و نەهات دەستم بە ڕۆیشتن کرد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: جیاوازی نیە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کاتی نوقم بوون جیاوازی نییە لە کوێی پاپۆڕ دا خۆت حەشار داوە مەرگ چوار دەورەت تاڵ تاڵ دەتەنێ دەور تا دەورت زەریای پڕ ئاوە ئەو زەریا گەورەی ئارام دەیبینی هەزاران مرۆڤ تێیدا خنکاوە هەر کەس بی و پێگەت لە هەر شوێنێک بێ بومەلەرزێ بێت ماڵت ڕووخاوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وشەی شین سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین شەرتە شەو و شەوگارم شێتی شەفقی ڕووت بێ بێ شەهدی شەمی شەرمت چی بو با شات و شووت بێ شەنگ و شازی، شازادەی من مەحوی شەمیمی تۆم شاجوانی شەوی شێعرم شۆخیت شۆقی یاقووت بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قیاسی پیاو بون سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کە نێو دڵت، پڕ لە ژان بێ بیر ۆ هەستت ماڵ وێران بێ ئەگەر ڕابردووت سوتا بوو داهاتووشت بێ مەکان بێ ژیانت شێوەی جەهەنەم خۆشەویستیشت تاوان بێ جا چی فایدە شاز و قۆز بی یا جوانیت وێسفی کەنعان بێ کەس هەست بە باش بونت ناکا گەر قیاسی پیاو بوون گیرفان بێ ++++++++++++++++++++++