شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە سەرناو: وانەی حەوتەم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https://t. me/abdulla_pashew - پێداچوونەوە: حەسەن مناڵەکان دەسگیرانم کۆترێکی دیاربەکرە حەزی لە چیا و قاسپەی کەو و ڕەنگی بەفرە. بۆ گواستنەوەی زنجیرەی چیام قەف قەف بڕی ڕۆژژمێرم پەڕ پەڕ دڕی پەساپۆرتم؟ ئاوات و زەردەخەنە بوو کلدان و کیسێک خەنە بوو. کە لە دەرگەی سنوورم دا لەباتی ماچ ماچی گەرمی دەسگیرانم، تفی زەردی پۆستاڵڕەشێک هات، سواخی دا ناوچەوانم! ++++++++++++++++++++++