شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: هۆنراوەی کورت سەرناو: جیاوازی نیە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کاتی نوقم بوون جیاوازی نییە لە کوێی پاپۆڕ دا خۆت حەشار داوە مەرگ چوار دەورەت تاڵ تاڵ دەتەنێ دەور تا دەورت زەریای پڕ ئاوە ئەو زەریا گەورەی ئارام دەیبینی هەزاران مرۆڤ تێیدا خنکاوە هەر کەس بی و پێگەت لە هەر شوێنێک بێ بومەلەرزێ بێت ماڵت ڕووخاوە ++++++++++++++++++++++