شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە سەرناو: وانەی پێنجەم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew مناڵەکان! ئەی بێلانە ژینتاڵەکان: زۆر لەمێژە دایکەکانی ئەم وڵاتە، مەمکەکانیان شیری سەربەستی تیا قاتە. زۆر لەمێژە کێوەکانی ئەم وڵاتە پێغەمبەرێکیان تیا قاتە! مناڵەکان! لە ئاگردانی چاوتاندا من چاوەڕێی زەردەشتێکم بێ، جێ بەو بتانە لەق کا. من چاوەڕێی چەخماخەی ئاڤێستایەکم بێ جەرگی تاریکی شەق کا... ++++++++++++++++++++++