شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە سەرناو: وانەی چوارەم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew مناڵەکان! لە وانەکانی دوێنێمدا گوتم ئێمە، لەوەتی هەین درۆ لەگەڵ خۆمان دەکەین لە ژیانمانا لە کردەوە و نووسینمانا، بێ فەلسەفەین! ئەمەم گوت و دنیا ڕما هەوری تانە بەرەو ئاسۆی بیرم جما! مناڵەکان! توخوا کەی بپرسن لێیان بپرسن لەوانەی چاویان تینی ناگاتە بەر پێیان مەترسن، بپرسن، بڵێن: لە سەفەری دوڕگەی خوێنا بۆ مناڵان چیتان هێنا پێمان بڵێن، چیتان هێنا؟ ! ++++++++++++++++++++++