شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: هۆنراوەی کورت سەرناو: جارێکی کە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کاتێک خۆشی باری بەست و لە دڵ ڕۆیی کاتێک کەسەر هەوڵی دا بۆ سەربەخۆیی مەرگ هەر نەهاتی جارێکی کەش کلو کلو ساردی زستان جەستەی گەرمی چزاندەوە دڵۆپ دڵۆپ غەمی باران وشە وشەی شێعری تەڕ کرد و تواندەوە بڵێی ئێستاش دڵی پیرم وەکوو کاتی منداڵی شاگەشکە بێت بۆ ساز کردنی بووکە بەفرینە خەوی دار و کۆچی مەل لە ئەوینی دو کەس دەچێ کە لە قوڵایی دڵیان ڕا هاتنە لای یک دوای ماوەیێک لێک دابڕان جارێکی کەش مەرگ نەهات و سەرما هات جارێکی کەش باری خەفەت بە کوێرە ڕێگای دڵ داهات ++++++++++++++++++++++