شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە سەرناو: وانەی یەکەم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew مناڵەکان! ئەی یاخییە ژینتاڵەکان سبەی ئێوە کە گەورە بوون لە لاوکا، لە حەیرانا لە مزگەوت و دیوەخانا لە چیرۆکا لە هۆنراوەی شاعیرێکی ترسنۆکا... ڕەنگە زۆرتان بەرگوێ کەوێ باسی ئێمە و ئازایەتی باسی ئێمە و کوردایەتی بەڵام نەکەن بڕوا بکەن هەمووی درۆن، درۆی پەتی! ++++++++++++++++++++++