شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە سەرناو: ئاشتی سەبارەت: (١٩٧٣/٥/٢٣ - کوردستان) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew خوا دەزانێ باڵای تفەنگم خۆش ناوێ! بەڵام، ئاخ! کۆترەکەی ئاشتی کڕە وەکوو شێرەبەفرینەی بەیانی، لەسەر لوولەی تۆپی ماتی وەستا ڕەجەب* دەنووکی خۆی خستۆتە ژێر باڵەکانی وەک بیستوومە، ئەو کۆترە مانگرتووە، لە ئاسمانی وڵاتێکی بێئاڵادا، بە شریخەی تفەنگ نەبێ، قەت لە شەقەی باڵی نادا! * وەستا ڕەجەب: چەکسازێکی بەهرەداری کورد بوو، گەلێک تۆپی بۆ شۆڕشی پاشای گەورەی ڕواندزی دروست کرد، تا ئێستاش هەندێکیان هەر ماون. ++++++++++++++++++++++