شاعیر: کامەران موکری کتێب: زەبری ھۆنراوە سەرناو: شەو سەبارەت: ١٩٦٨ مانگ کە پێڵووی هەوری لێکنا، من دەمم برد بۆ ئەستێرەی دەم و لێوێکی وەک یاقووت کاتێ کە هەوریی ئەگریجەی خاویم لابرد تریفەی مانگ ڕژایەوە سەر سنگی ڕووت *** چرۆ و ئەستێرەکان و مانگ، نێرگز و گوڵ خونچەی وردی ئاڵ و ناسکی لق و چڵ کە زانیان لەوان شیرینترە ڕوو و سنگ هەموو یەکسەر پەنایان بردە بەر گزنگ مناڵانی ناو شەپۆلی دەریای هەتاو ڕێیان تەنیم بە دەزوولەی سەرنجی چاو مەگەر دیسان لەپشت پەردەی شەوا بێ دەم بنێمەوە سەر مانگی ڕوو و هەوری پەرچەم ++++++++++++++++++++++