شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە سەرناو: ئەپۆڵڵۆ سەبارەت: (١٩٧٠-هەولێر) - نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew ئەی مانگ، گەڕیدەی بێ وڵات سووچی خۆت بوو ئەپۆڵڵۆ هات منی کوردیش، ڕۆژانی زووم وەک تۆ، لە پۆپەی بەرزی بووم کەچی پاکی و ڕووناکیی خۆم بوون بە مایەی نەگبەتی بۆم: پارووم، نەوتم، دەشتم، گردم هەموویان لێ داگیر کردم! * کەشتیی ئەپۆڵڵۆ یەکەم مرۆی لەسەر ڕووی مانگ دابەزاند. یەکەم جار ئێوارەی ڕۆژی ١٩٧١/٦/٢٤ لە شاری کۆیە، لە میهرەجانی حاجی قادر کۆییدا خوێنراوەتەوە. کاک فەخرەدین تاهیر کاسێتی مەهرەجانەکەی بۆ ناردم. ++++++++++++++++++++++