شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە سەرناو: بۆ شۆڤێنیم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew وا ڤێتنامی بۆ ڤێتنامان سەر دادەنێن. فەلەستینی دەمرن، دەژین بۆ هەر دڵۆپە ئاوێکی، بۆ هەر بەردێکی فەلەستین. ئەگەر منیش داوا بکەم سەربەست بژیم، وەکوو پیاو لە کوردستانێکی ئازاد نەک لەت‌لەت و پێشێلکراو، دە پێم بڵێ خۆشەویستم، بۆ شۆڤێنی و خۆپەرستم؟ (١٩٧٠-کوردستان) سەرکەوتن سەردەکەوین! چونکە دوێنێ تۆپە قوڕێکی دەستکردم دایە دەست مناڵێکی کورد، ئەو، لەباتی بووکەشووشە، تفەنگێکی بچکۆلانەی لێ دروست کرد! (١٩٧١ - کوردستان) ++++++++++++++++++++++