شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: هۆنراوەی کورت سەرناو: شێر و کەمتیار سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین کاتێک کە شێر بە ئارامی لە سووچێکی ڕاکشاوە کەمتیار بە دەورەی دادێن وادەزانن شێر ترساوە دێنە نێزیک بە کلکی شێر یاری دەکەن بە بێ شەرمی شێریش بەحاڵ خۆ تێک نانێ بزەی دێنێ زۆر بە نەرمی کەمتیاری پیس دەست لانابەن تا سەبری شێر دێتە سەر سوێ بە پەنجێکی خێرا و بە هێز لێیان هەڵدەدڕێ پێست و توێ ++++++++++++++++++++++