شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە سەرناو: وانەی یازدەیەم سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew مناڵەکان ئەی بێلانە ژینتاڵەکان شەو لە خەوما ڕێبوارێک بووم بۆ بارەگای ٭یوتان دەچووم کە دەروازەکەی قووتی دام ڕەشم بینی، ئاڵای هەبوو سپیم بینی، ئاڵای هەبوو هەرچیم بینی ئاڵای هەبوو. قیژاندیان: (ئەی بێ وڵات، بۆ دەرەوە! ئەی بی ئاڵا، بۆ دەرەوە! منیش گوتم: مەقیژێنن کە دەچمەوە ئەم چیرۆکە بۆ مناڵان دەگێڕمەوە... ! ) ٭ یوتان(١٩٠٩-١٩٧٤) سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ١٩٦٢-١٩٧١ز ++++++++++++++++++++++