شاعیر: عەبدوڵڵا پەشێو کتێب: دوانزە وانە بۆ مناڵان و چەند شیعرێکی قەدەغە سەرناو: پێشەکی سەبارەت: نووسین: ناشناس - سەرچاوە: https: //t. me/abdulla_pashew دوانزە وانە؛ لە نێوان ١٩٦٩-١٩٧١دا لە هەولێر و گوندی کەنداڵ نووسراوە. یەکەم جار، ڕۆژی ١٩٧٢/٣/٢٢ لە فێستیڤاڵی شیعری کوردی لە شاری کەرکووک خوێنراوەتەوە. چارەنووسم، چ وەک شاعیر چ وەک مرۆڤ چ بە لای باشەدا چ بە لای دەرد و بەڵای دونیادا؛ تا ڕادەیەکی زۆر دەرەنجام و داڕشتەی ئەم شیعرەیە. دەمەوێ بڵێم: ئەگەر ئەم شیعرەم نەنووسیبا، کە نووسیشم؛ جاڕم نەدابا و ڕووبەڕووی سیستەمی بیرکردنەوەی ئەوان ڕۆژان نەبامایەوە؛ چارەنووسێکی دیم دەبوو. عەبدوڵڵا پەشێو (هێلسنکی ٢٠٠٢/١٠/٢) ++++++++++++++++++++++