شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: وەسیەت سەرناو: بۆ هیوا برای زوو کۆچ کردووم سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین چەند وتەم لەگەڵ هیوایە ئەو برایەم کە زو کۆچی کرد ئەودەم نەمتوانی بپرسم کە خوایە هیوا بۆچی مرد برایەتیم تام لێ نەکرد چۆن بۆخۆشم هەر ساوا بووم وەک عاشقێکی هەناسە سارد دۆڕاوی دەستی زاوا بووم کە گەورە بووم و پێم زانی برام هەبووە بە نێو هیوا بەڵام ئەجەل لێ هەستاندووم بۆیە ئەمن قەت نەم دیوە هێندێک پرسیاری بێ کەڵک بەڵام پڕ لە وەڵامی سارد لە پڕا یا لە جێگایێک هەردەم بە مێشکم دادەهات کە ئەگەر هیوا مابایە لەگەڵ براکەی چۆن دەبوو ئایا کاکی فڕێ دەدا یا وەکوو دۆستی کۆن دەبوو هیوا بڵێ ئەگەر هەبای شان بە شانم دەهاتیە پێش؟ ئایا بە ژان و دەردی من هەستی تۆش وا دەهاتە هێش؟ لەوانەیە ئەگەر مابای باشترین هاوڕێ بۆمن بای لەوانەشە برایێکی سارد لە ئاستی من بە نەفرەت بای دەڵێم لەوانەیە بۆ من گیانی خۆشت بەخت کردبا یا شایەدیش مەرگ و ژینم بە مسقاڵ بۆت گرینگ نەبا ئەجەل مەیدانی پێت نەدا تا برایەتیت بسەلمێنێ تا لە دەورانی گەورە بون غەمی دڵم بوەستێنی دەڵێم هیوا ئەگەر مابای چۆن برایێک دەبووی بۆمن؟ ئەمنت پێ برا گەورە دەبوو یا دەتکوت پیاو نی و دوژمن؟ ئێستا دەبا عەشقت کێ با یا کێ دەبوە هاوسەرینت منداڵەکەت وەک خۆت دەچون بۆ نەیهێشت زیندوو بی برینت ئایا تۆش وەکوو منی هێمن عاشقی نووسین و شێعر دەبووی ئەگەر وانەی کوردیم کوتبان پێم بڵێ ئایا زوو فێر دەبووی هیوا ژیان زۆر ئەستەمە لەوانەیە لای تۆ خۆش بێ دەزانم کە لە بەهەشتی هەرچی لەوێ بیخۆی نۆش بێ هیوا ئێرە پڕ لە گورگە ئاوات مەخوازە لێرە بای زۆر جار هەبوە پێیان گوتوم هێمن بریا ئەتۆش مردبای هیوا لێرە مانای ژیان لە سیفری پێش حیسابت دان پیاوەتی ڕەنگی گۆراوە هەمووی بەدوای گیرفانت دان هیوا برای زوو کۆچ کردووم لێرە ئەگەر هەڵە بکەی کەم وا هەیە دەستت بگرن نەشزانی دەبێ مەلە بکەی ئەگەر کەوتی و ئەژنۆت چەمان تەنیا بۆخۆت کەسی خۆتی ئەگەر هەزار چاکەت کردبێ لە چاوی خەڵک لات و پۆتی دڵم پڕە کەسی کاکەی چم نەکرد کە دبا کردبام چدەبو لە جێم من زیندو بای ئەمنیش لە جێگای تۆ مردبام ئەگەر ئەتۆ کوڕی گەورە و ئەمن لە جێگای تۆ ڕۆیبام ئێستا شەرمەزار نەدەبووم تاکوو دەرد بۆ بنەماڵەم بام هیوا سەرت ناهێشێنم زۆر دڵتەنگ و پر لە غەمم بۆ باوەش کردنت کاکە پەپولەی تامەزرۆی شەمم سەرم شێواوە لەو ژینە ڕێشمەی لە دەستم دەرچووە چەقڵ و دڕووی ئەو ساتانە لە سەری قامکم ڕۆچووە بەڵام هیوا خۆزگە بەخۆت کە تا ئێستاکە نەماوی تاکوو لەسەر نەدار بوونم تۆش بە من بڵێی کە ناپیاوی بڕۆ براکەم، تێر وەحەسێ و شکوور بکە بۆ کۆچی زوو کاتی دەنا هیوا تۆش نەتبایە ئێستا پێیان دەکوتی لاتی هیوا ئایا تۆ دەزانی بۆ ناس ناوی من تەنیایە؟ وەڵامی ئەو پرسیارەم لەو شێعرەی نوسیومە دایە ++++++++++++++++++++++