شاعیر: هێمن تەنیا کتێب: وەسیەت سەرناو: دیلی گۆشەی بەندیخانە سەبارەت: نووسین: هێمن نیک بین ماوەیەکی دیل کرابووم لە گۆشێکی بەندیخانە لەگەڵ کەسانێک دانیشتم کە نەناس بوون و بێگانە وەڕەز دەبووم دڵتەنگ دەبووم بەڵام دوور بوم لە درۆ و لە هەرچی بوختانە بەڕای من بۆ هەر کەسێک زیندانی بوون بە پێویستە پێویست وەکوو ئەزمونی باش پێویست وەک خواردنی نانە چۆن لەوێ دا دەردەکەوێ کێ فریشتەیە کێ شەیتانە لەوێ پێڵاویشت پێ نین جلەکانیشت بێ گیرفانە مانای نیە باڵا و ڕواڵەت کێ هەژار کێ بە سامانە لە زیندان دا هەموو یێکن گرینگ نیە کێ ڕەعیەت کێ خانە یان کێ لە ژێر نیقابی درۆ دۆستە بەڵام دژی گیانە بەڵێنم دا دوای ئازادیم دەست دەمە پێنووسێکی سوور خەت لێدەم لە نێوی زۆران ئارام کەم دڵی جۆلانە خەت لێدەم لە ڕەفیقی نان ئەوەی کە هاوڕێی گیرفانە ئەوەی چاوی دوای نامووسە بەڵام خۆی بە برازانە ئەوەی لە زاهیر دا پاکە بەڵام ئەنباری تاوانە خەتێکی سووریش لێدەدەم لەوەی کە خۆی پێ زۆر زانە تەنیا سڵاوێکی ئاسایی لە حەد زۆرترە بۆ کەسانە چی نەما من نەکەم بۆیان وێرانیان کردم بە درۆیان هەموو ئەو دێوەزمانەی دەیانگوت «تەنیا» کەسمانە ++++++++++++++++++++++