شاعیر: شێرکۆ بێکەس کتێب: مێرگی زام مێرگی ھەتاو سەرناو: شیعرێکی لاڵ سەد و هەشتا و دوو هەزار.. خەمسەد و هەشتا و دوو هەزار.. دەم سەد و هەشتا و دوو هەزار.. خەو خەم بە دەنووک گەرمیانی کوناودەر کرد کوردستانم بوو بە شمشاڵ مێژوویشم نای بە لێویەوە و وەرزی پێنجەمی ئەنفال و ئەڵڵاوەیسی ڕاگوێزراوی لێ کەوتە خوار. ئیتر منیش لەو ڕۆژەوە شیعرێکم لاڵ ئیتر منیش لەو کاتەوە مەملەکەتی خۆڵەمێش و خەونەکانم بووە بە شەوی گەنم و جۆی شوێن بزری هەزاران چاڵ! . ++++++++++++++++++++++